ڕێبیری ئامادەیە لە بایێرن میونیش بمێنێتەوە.

ئەستێرەى هەڵبژاردەى فەڕەنسا (فڕانک ڕێبرى) ئامادەیە تا کۆتایى ژیانى وەرزشى لە یانەى بایرن میونشن بەردەوام بێ و لەوێ کۆتایى بە ژیانى وەرزشى بهێنێت.

ڕێبرى گووتى کۆتایى ژیانى وەرزشیم لێرە بۆچى نا؟!

ئەو یاریزانە کە نزیک بوو لە هاوینى ٢٠١٠ یانە ئەڵمانیەکە جێبهێڵێت گووتیشى : من لێرە بەختەوەرم هەروەکو خێزانەکەشم بەختەوەرە وا هەست دەکەم کوڕى ئەو یانەیەم، لەگەڵ (ڤان گال) ڕاهێنەرى پێشوو نێوانیمان باش نەبوو بەڵام لەگەڵ هێنکسى ڕاهێنەرى نوێدا پەیوەندیەکى بەهێزو و باشمان هەیە.

جێگەى ئاماژە بۆ کردنە یانەى بایرن لە وەرزى ئەمساڵدا ئاستێکى نایاب پێسکەش دەکات و چەند بردنەوەیەکى لەسەرى یەکى تۆمارکردووە لە کۆى ١٠ یارییشدا تەنها گۆڵێکى لێ تۆمارکراوە.

له‌ باره‌ی reber -

تێبینی دابنێ

XHTML: تۆ ده‌توانی ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ كار بهێنی. <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>