گواردیۆلا کەسى ناوێ بۆ شوێنى ئەفیلای
ڕاهێنەرى تیپى تۆپى پێى یانەى بەرشلۆنەى ئیسپانى (پیپ گورادیۆلا)، ڕایگەیاند نیازى کڕینى هیچ یاریزانێکمان نیە بۆ جێگرەوەى ئەفیلاى.
(مەڕوان ئەفیلاى) کە لە مەشقەکانى ڕۆژى پێنج شەممەى ڕابردوو توشى پێکان هات و ڕەنگە تا کۆتایى ئەم وەرزە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوەو نەتوانێت لە هیچ یارییەک بەشداربێت
ڕاهێنەرى ئەو یاریزانە لە دیمانەیەکى ڕؤژنامەوانیدا گووتى: ئەوە یەکەمین پێکانى درێژخایەنە تووشى ئەفیلاى ببێ، ئێمە نیازى کڕینى جێگرەوەى ئەو یاریزانەمان نیە چونکە شەش مانگ زوو بە کۆتا دێت.
جێگەى ئاماژە بۆ کردنە یانەى بەرشلۆنە ئەمساڵ تووشى پێکانى چەند یاریزانێک بۆتەوە لەسەروى هەمویشیانەوە ئەلێکسس سانچێژ و ئینێستا کە ئەوەى یەکەمیان زیاتر لە ٨ هەفتە لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە.




