زیدان پاڵپشتیی مۆرینۆ دەکات.

زینەدین زیدان-ی بەڕێوەبەری وەرزش لە ڕیاڵ مەدرید پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ جۆزێ مۆرینۆ ڕاگەیاند و، باوەڕی وایە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە سەرکردایەتیی یانەکە دەکات بۆ سەرکەوتنەکان هەرچەندە دەستپێکێکی لاوازیان هەبووە لەم وەرزەدا.
یانەکەی ساتنیاگۆ بێرنابیۆ بە لێڤانتی دۆڕا هەفتەی ڕابردوو، وە لەگەڵ ڕاسینگ سانتاندێریش یەکسان بوو ناوەڕاستی هەفتەکە، ئەوەش دەرکەی هێرشەکانی بەڕووی ڕاهێنەرەکەدا واڵا کرد.
زیدان بە وێبگەی فەرمیی ڕیاڵ مەدرید-ی گوت:” ئێمە تیمێکی مەزنمان هەیە کە لە لایەن باشترین ڕاهێنەری جیهانەوە سەرپەرشتی دەکرێت: جۆزێ مۆورینۆ. من باوەڕم بە یاریزانەکان هەیە، یانەکە و هاندەرانیش دەبێت متمانەیان پێیان هەبێت.”

“مۆورینۆ لێپرسراویەتییەکی مەزنی لە ئەستۆ گرتووە کاتێک بووەتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید و هەر لەبەر ئەوەشە کە ئەو ئامانجی زۆر بەرزی لەسەر ئەو تیمە هەڵچنیوە.”

لە کۆتایییشدا جارێکی دیکە پێداگەریی کردەوە و گوتی:” ئێمە باشترین ڕاهێنەر و باشترین یاریزانانمان هەیە. هیچ گومانێکم نییە کە ئەم ڕاهێنەر و یاریزانانە هەموومان زۆر دڵخۆش دەکەن.”

له‌ باره‌ی reber -

تێبینی دابنێ

XHTML: تۆ ده‌توانی ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ كار بهێنی. <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>