بەرشلۆنە ٥-٠ ئە.مەدرید: بەرشلۆنەش میوانەکەی گۆڵباران دەکات و مێسی ـیش بە هاتریک وەڵامی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە

لە دوایین یاری ئەمشەوی خولی لیگای ئیسپانی دا و لە یاری لوتکەدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای کامپ نو بووە میوانی یانەی بەرشەلۆنەی هەڵگری نازناوی پێشوو و لەئەنجام دا  یانەی بەرشەلۆنە بەئەنجامی ٥ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە .

پێش دەستپێکردنی یاریەکە ئەبیدالی بەرگریکاری بەرشەلۆنە وەک پیشەی زۆر جاری بەخوێندنەوەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز سەرنجی کامێراکانی بەلای خۆی دا ڕاکێشا.
سەرەتای یاریەکە هەردوولا تاڕادەیەک بەهاوسەنگی یاریان کرد بەڵام تیاگۆی پورتوگالی لەخولەکی ٤دا لێدانێ بەهێزی ئاڕاستەی تۆڕی ڤاڵدێز کرد و ستونی سەرەوەی گۆڵ تۆپەکەی تیاگۆی گەڕاندەوە، بەڵام پاش ٤ خولەک دەیڤد ڤیا پاش هەڵدانێکی جوان لەناوەندی یاریگاوە بۆی توانی گۆڵێکی جوان بۆ بەرشەلۆنە تۆمار بکات.
خولەکی ١٢ی یاریەکە نزیک بوو لەوەی گۆڵێکی دیکە بۆ بەرشەلۆنە بەخۆوە ببینێت لەلایەن پیدرۆ ڕۆدریگێزەوە ،پاشان بەرشەلۆنە بەردەوام بوو لە هێرشە مەترسیدارەکانی و لە خولەکی ١٥دا گۆڵی دوەمیان تۆمار کرد بەڵام هیچ یاریزانێکی بەرشە خاوەنی گۆڵەکە نەبوو بەڵکو بەرگریکاری یانەی میوان میراندا بەهەڵە تۆپەکەی هاویشتە گۆڵی خۆیان پاش ئەوەی میسی نزیک بوو لەوەی ئەو گۆڵە تۆمار بکات.
بەرشەلۆنە یەک گۆڵی دەکرد لە ناوچەی ئەتلەتیکۆمەدریددا و بەو هۆیەوەخولەکی ٢٥ یاریەکە گۆڵی سێهەمی بۆ بەرشەلۆنە بەخۆوە بینی لەلایەن لیۆ میسی ئەستێرەی بەرشەلۆنەوە پاش ئەوەی بەشێوەیەکی جوان بەرگریکارانی دەستە چەپی مەدریدیەکانی بڕی ، لە خولەکی ٤٠دا فابریگاس بەلێدانێکی جوان لەدەرەوەی هێڵی سزاوە بەرپەرچی لێدانە جوانەکەی تیاگۆی دایەوە کە ئاڕاستەی گۆڵی یانە مەدریدیەکەی کرد بەڵام بەهەمان شێوە ستونی سەرەوەی گۆڵ ڕێگربوو  لەبەردەم گۆڵی چوارەمی بەرشەلۆنە.
گێمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ژێر بارانێکی بەلێزمەی پایزیدا بۆ بەرشەلۆنە کۆتای هات.
لەسەرەتای گێمی دوەمدا هەردوو یانە چەند هێرشیان ئاڵو گۆڕ کرد بەڵام گۆڵی لێنەکەوتەوە، بەرشەلۆنە پاش ئەوە بەردەوام بوو لە کۆنتڕۆڵی یاریگا و ئەوبوو لە خولەکی ٥٣دا میسی گۆڵێکی ڕاستەقینەی لەدەست دا، خولەکی ٦٠ یاریەکەش فاڵکاو نزیک بویەوە لە تۆڕی بەرشەلۆنە و نزیک بوو لەوەی بە سەر گۆڵی شەرەفی یانەکە تۆمار بکات بەڵام سەرکەوتوونەبوو.
لەهێرشێکی ڕێک و پێکی دیکەدا بۆ بەرشەلۆنە و لە خولەکی ٦٦دا ڤیا نەیتوانی ژمارەی گۆڵەکانی بەرشەلۆنە بکاتە چوار گۆڵ کاتێک تاڕەدەیەک  بەتەنها ڕوبەڕووی گۆڵپارێزی ئەتلەتیکۆ بویەوە و لەدوای ئەو هەلە لەدەست چوەوە یانەی بەرشەلۆنە سەرەڕای ئەوەی کۆنتڕۆڵی یاریگای کردبوو بەردەوامیش بوو لەلەدەستدانی هەلی گۆڵ تۆمارکردن ،بەڵام لەخولەکی ٧٨ دا میسی ئەو کۆتەی شکاند و بەشێوەیەکی مارەدۆناییانە گۆڵی چوارەمی بۆ بەرشە تۆمار کرد لە دواین خولەکی یاریەکەشدا میسی جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵی ئەتلەتیکۆی هەژاند و هاتریکی خۆی تۆمار کرد.
لەکاتێکدا لەخولەکی ٨٣دا یانەی بەرشەلۆنە دەیانویست گۆڵی پێنجەم تۆمار بکەن یاریزانانی میوان هێرشێکی هەڵگەڕاوەی مەترسیداریان بردە سەر تۆڕی بەرشەلۆنە بەڵام نەیانتوانی گۆڵی پێتۆمار بکەن.
بەو جۆرەو بەئەنجامی 5 گۆڵی بێبەرامبەر گێمی دوەمی یارییەکە کۆتایی هات.

له‌ باره‌ی reber -

تێبینی دابنێ

XHTML: تۆ ده‌توانی ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ كار بهێنی. <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>