له یاری ئهم شهوی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڕایۆ ڤالیکانۆ لەیاریەکانی هەفتەی شەشەمی خولی لیگای ئیسپانی دا بە ئەنجامی ٦گٶل بەرامبەر بە ٢ گۆڵ لەبەرژەوەندی خاوەنی یاریگا کۆتای هات کە یاریەکە لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە ڕیاڵ مەدرید و بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٧٠ هەزار هاندەر بەڕێوە چوو.
لەسەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بە هۆی یاریەکانی پێشووتریانەوە پەشۆکاویان لێبەدی دەکراو و بەو هۆیەوە یانەی ڤالیکانۆی تازە سەرکەوتوو بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیا توانیان بەهۆی هەڵەیەکی لاسانا دیاراوە لە ڕێگەی میگوێل پێرێز و لەخولەکی ١ دا گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمار بکەن.
پاش ئەو گۆڵە یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند هەوڵێکی بێ سوودی دا بۆ تۆمار کردنەوەی گۆڵ بەڵام یانەی میوان بەچەندین هێرشی هەڵگەراوەی ترسناک بەرپەرچی یانەکەی مۆرینهۆی دایەوە بەتایبەت لە ڕێگەی حەسەن بۆنگۆراوە.
پاشان مۆرینهۆ کە زانی مەترسی زیاتری لەسەرە لە نیوەی گێمی یەکەمەوە لاسانا دیارای هێنای دەرەوەی یاریگا و ئۆزێلی بەژداری پێکرد کەئەم گۆڕانکاریە تاڕادەیەک پارسەنگی بۆ ڕیاڵ گێڕایەوە ئەوەبوو ڕیاڵ مەدرید لە ڕێگەی ڕۆناڵدۆوە گۆڵی بەرامبەریان لە خولەکی ٣٨دا تۆمار کرد و پاشئەوەش تا کۆتای گێمەکە دەستیان گرتبوو بەسەر یاریگادا و لە دواین خولەکیشدا هیگواین گۆڵی دووەمی ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد.
لە گێمی دووەمیشدا بەهەمان شێوەی گێمی یەکەم سەرەتا یانەی میوان بەهێرش دەستیان بەیاری کرد بەڵام لە خولەکی ٤٩دا بەهۆی ئەوەی بەرگریکارێکی یانەی ڤالیکانۆ لە هێرشێکی هەڵگەراوەی یانەی شاهانەی دا کاکای لە هێڵی سزای خۆیان خستە سەرزەوی لێدانی سزا بۆ ڕیاڵ مەدرید دروست بوو و ڕۆناڵدۆ بەهێزێکی زۆرەوە لێیدا و گۆڵی سێهەمی یانەکەی پێتۆمار کرد.
پاش ٥ خولەک یانەی ڤالیکانۆ لەڕێگەی میگێلەوە گۆڵی دوەمیان تۆمار کرد و خولەکی ٥٦ی یاریەکەش ئەنخێل دی ماریا لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و یانەی ڤالیکانۆ ناوەندی یاریگایان بۆ ئاسان بوو بە جۆرێک هەستت دەکرد لە یاریگای خۆیان یاری دەکەن.
بەڵام ئەوە زیاتر لە ١٠ خولەکی نەخایاند و خولەکی ٦٦ی یاریەکە بەرگریکاری لاوی ڕیاڵ مەدرید ڕافائیل ڤارانی فەڕەنسی جارێکی تر تۆڕی گۆڵی ڤالیکانۆی هەژاند و یەکەمین گۆڵی خۆی بۆ یانەکەی تۆمار کرد کە چوارەمین گۆڵی ڕیاڵ مەدرید بوو لە خولەکی ٧٣دا کەریم بن زیمە گۆڵی پێنجەمی یانە بەرگ سپیەکەی مەدریدی تۆمار کرد و لەخولەکی ٨٢دا ڕۆناڵدۆ پاش ئەوەی لەلایەن گٶڵپارێزی یانەی میوانەوە خرایە سەر زەوی لێدانی سزای بۆ دروست بوو وە توانی بەسەر کەوتووی جێبەجێی بکات و هاتریکی خۆی و گۆڵی شەشەمی یانەکەی تۆمار بکات و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییی هات.




