خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ دواین ڕیزبەندی فیفا بۆ هەڵبژاردەکان : بەڕازیل دوای ١٨ ساڵ دابەزی بۆ پلەی حەوتەم

وەک پیشەیی هەمیشەیی خۆی فیفا ڕیزبەندێکی تازەی بۆ باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان ئاشکراکرد  بە چەند گۆڕانکارییەکەوە .

هەڵبژاردەی ئیسپانی پاڵەوانی جیهان دوای مانگێک لە دابەزین بۆ پلەی دووەم ، گەڕایەوە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی .  ئیسپانیا لەم مانگەدا لە یارییەکی دۆستانەدا ٣-٢ سەرکەوت بەسەر چیلی و  وە ٦-٠ لیشنیشتانی تێکشکاند لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

هۆڵەندا دوای مانگێک  گەڕایەوە پلەی دووەم ، هەرچەندە لەو مانگەدا ١١-٠  شکستیان بە سان مارینۆ هێنا و وە ٢-٠ لە فنلەندایان بردەوە  بەڵام ئەمە بە فریایان نەکەوت و لە پلەی یەکەم نەیهێشتنەوە  بەهۆی ئەو سیستە ئاڵۆزەی فیفا دایڕشتووە بۆ ڕیزبەندی هەڵبژاردەکان.

ئەڵمانیا لە سێیەم مایەوە و ئۆرۆگوای پاڵەوانی کۆپا ئەمێریکا سەرکەوت بۆ پلەی چوارەم دوای بردنەوەی لە ئۆکرانیا بە ئەنجامی ٣-٢.

لە کۆتاییدا پرتوگالی پاداشتنی ئەنجامە باشەکانی وەرگرت و بەیەکجار  سێ پلە هاتە پێشەوە و لە پلەی پێنجەم دێت .  پرتوگال بە سەرکردایەتی ڕاهێنەر پینتۆ چەند مانگێکە توشی هیچ شکستێک نەهاتووە و لە ئاستێکی نایابدایە . ئیتاڵیاش لەگەڵ باشتربوونی ئاستیدا پلەیەک هاتۆتە سەرەوە و لە شەشەمدایە.

هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەمجار دابەزییە پلەی حەوتەم و باجی دابەزینی ئاستیدا دوای بەرامبەربوونی لەگەڵ ئەرژەنتین و  بردنەوەیەکی زەحمەت لە غانا بە ئەنجامی ١-٠.

ئینگلتەرا گەورەترین قوربانی ئەم ڕیزبەندییەوە و چوار پلە گەڕاوەتەوە دواوە و لە پلەی هەشتەم دێت.

له‌ باره‌ی reber -

تێبینی دابنێ

XHTML: تۆ ده‌توانی ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ كار بهێنی. <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>